zagros news agency

محەمدجەواد زەریف: کابینه‌ی پزشیکیان کابینه‌ی یەکێتیی نیشتمانی دەبێت

 

محەمەدجەواد زەریف، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی قۆناغی گواستنەوەی حکوومەت لە ئێران دەڵێت، کابینەی مەسعوود پزیشکیان کابینەی یەکێتیی نیشتمانی دەبێت، نەک هاوپەیمانی.
زەریف گوتی: داوایان لە هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی کۆماری ئیسلامی کردووە، ناوی بەربژێرانی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی کابینەی یەکێتیی نیشتمانی بنێرن، لەوانە سەعید جەلیلی و محەمەدباقر قالیباف کە لە هەڵبژاردنەکاندا ڕکابەری پزیشکیان بوون و گوتار و پلانی جیاوازیان هەبوو.
سەرباری ئەوەش زەریف جەختی کردووەتەوە، بڕیار نییە لە کابینەی نوێدا کەسانێک بەشدار بن کە پشتیوانی لە گوتار و پلانی سەرۆکی هەڵبژێردراو نەکەن.
محەمەدجەواد زەریف گوتیشی، کۆمەڵگەی مەدەنی و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و ژنان و لاوان لە پێکهێنانی کابینەدا ڕۆڵیان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

Meta و OpenAi شۆرشێکی نوێ لە وەرگێڕانی راستەوخۆ دەکەن

یاسین

حووسییەکان: له‌ ره‌مه‌زان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین، هێرشمان كرده‌ سه‌ر کەشتیه‌كی ئەمه‌ریکا

سەڵاح

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچە دەست بۆ پارەى سپاردەى دارایی باج دەبات

سەڵاح