دوێنێ سێشهممه باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا ڕۆمانۆسکی ڕایگەیاند، دوێنێ كۆبوونهوهیهك لهگهڵ لایهنی عێراقی ئهنجامدرا، داهاتووی پهیوهندییهكانیان تاوتێكرا.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا ڕۆمانۆسکی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: “دوێنێ سێشەممە گفتوگۆی ھاوبەشی ئەمنی لەنێوان ئەمریکا و عێراق کۆتایی ھات کە لە میانیدا، داھاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری ئەمنییدا، تاوتوێکراوە“.
ڕاشیگەیاندووە: “دەڕوانینە کارکردن لەگەڵ ھاوبەشە عێراقییەکانمان، بە ئامانجی بەرەپێشبردنی ئەو ستراتیژییەی کە لە پێناو گواستنەوەی ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، لەسەری ڕێککەوتووین“.