zagros news agency

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق سێ مەرجی بۆ پزیشکە دەستلەکارکێشاوەکان دانا، ئەوانەی وازیان لە خزمەتکردن هێناوە، بەلام ئارەزووی دووبارە دامەزرانەوەیان هەیە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە پزیشکە دەستلەکارکێشاوەکان ڕادەگەیەنێت، کە ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان هەیە لەناو ستافی وەزارەت، دامەزراندنەکە بەپێی ئەو پۆستە بەتاڵانە دەبێت کە وەزارەت ڕایدەگەیەنێت، ئاماژە بەوە دەکات، ئەوکەسە لە شوێنی کارەکەی پێشوویدا دانانرێتەوە“.

ئەو دووپاتی کردەوە کە ئەوە مەرجێکە کە “نابێت پزیشک مۆڵەتی بێ مووچە یان مۆڵەت بۆ ماوەی 5 ساڵ دوای دەستپێکردنی کارەکەی دابین نەکات“.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە داواکارییەکە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بە شێوەیەکی کەسی پێشکەش بە بەشی کاروباری هاووڵاتیان بکرێت، ئەو داواکاریانەی لە ڕێگەی کەسانی دیکەوە پێشکەش دەکرێن وەرناگیرێن”، دەشڵێت:  داواکارییەکان لە ڕۆژی 8ـی ئابی 2024ەوە کۆتایی دێت و وەرناگیرێت“.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەترووشی: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا هەنگاو دەنێین

سەڵاح

موسیالا بێدەنگ ماوەتەوە

یاسین

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

یاسین