ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاوپەیمانی دژی داعش لە سووریا بنکەی چەکدارانی ئێرانی تۆپ‌باران کرد

 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بنکەی سوپای سووریا و میلیشیاکانی ئێرانی لە دێره‌زۆر لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات تۆپباران کرد.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەکانی سوپای سووریا و میلیشیاکانی ئێرانیان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە دێرزۆر تۆپباران کردووە. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان چاودێری دۆخی ناوچەکەیان دەکرد.

بە گوتەی هاوپەیمانان، تۆپبارانەکە لە وەڵامی هێرشی به مووشەکە  بۆسەر کێڵگەی کۆنیکۆ بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ حزبى شيووعيى عێراق و كوردستان ده‌كات

یاسین

یەکێتی ئەوروپا: سزای زیاتر بەسەر ئێران دا دەسەپێنین

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

یاسین