zagros news agency

ئیسرائیل: ئەو مووشەکەی حزبوڵڵای هەڵیدایە بەرزایی گوڵان دروست‌کراوی ئێرانە

ماڵپەڕەی هەواڵی ئیسرائیل وێنەی موشەکێکی ایرانیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن ئەمە مووشەکی “فەلەق١” ی دروستکراوی ئێرانە و حزبوڵڵای لوبنان لە گوندی ” شەعبا”ی لوبنانەوە بەرەوە بەرزاییەکانی گوڵان هەڵیداوە.

ئەوجۆرەی مالپەڕەکانی ئیسرائیل بڵاویان‌کردووەتەوە، ئەم مووشەکە کڵاوەی ٥٠ کیلۆیی پێوە بووە و یارگایەکی تۆپانێی ئەنگاوتەوە و ١٢ کەسی کوشتووە.

دوابەدەوای ئەم هێرشەش ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کردووە و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردووە و دەڵێت ئیزن نادەن حزبوڵا لەبەرانبەر ئیسرائیلدا بکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و باشترینەکانی مانگیش یاریان هەیە

یاسین

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: حکوومەت پابەند نەبووە بە رێنماییەکانی یاسای بودجە

سەڵاح

دۆلار لە ئێران ئاستێکی پێوانەیی دیکەی تۆمار کرد

سەڵاح