zagros news agency

لە نەینەوا رۆژنامەنووسێك خۆی بە دادوەر دەناسێنێ، دوای ئاشکرابوونی سزا درا

لە پارێزگای نەینەوا، رۆژنامەنووسێك بەهۆی ئەوەی خۆی بە دادوەر ناساندبوو، سزای سێ ساڵ زیندانیكردنى بەسەر سەپێندرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/8/2024، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، دادگا سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەر رۆژنامەنووس زیاد سەنجری، بەپێی مادەی 433 لە یاسای سزادانی عێراق سەپێندراوە.
روونیش كراوەتەوە، رۆژنامەنووسەكە خۆی بە دادوەر ناساندووە و پەیوەندیی باشی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومیی عێراق هەیە، كۆمەڵێك بەڵگەنامە و نووسراوی نهێنیی حكوومی دزەی پێكردووە كە بڵاوكردنەوەیان قەدەغەیە.
رۆژنامەنووسەكە لە مانگی تەممووز، لەلایەن هۆبەی هەواڵگری لە پارێزگای نەینەوا، بە تۆمەتی خۆناساندن بە دادوەر دەستگیر كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل: با فەرەنسا وڵاتی فەلەستینی لە کەناراوەکانی خۆیدا پێکبهێنێت

سەڵاح

ڤاڵڤێردی ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر ناوبژیوانانی لالیگا

یاسین

دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ژمارەی دانیشتووانی جیهان گەیشتە هه‌شت ملیار و١٥٦ملیۆن کەس

سەڵاح