zagros news agency

فڕۆکەوانێک پێش ئەوەی فڕۆکەکەی بفڕێنێت دەستگیر کرا

پۆلیسی ئەمەریکا فڕۆکەوانێکی هێڵی ئاسمانی فرۆنتێر ئێرلاینزی لە کاتی ئامادەکردنی فڕۆکەکە بۆ ڕۆشتن لە فڕۆکەخانەی هیوستن دەستگیرکرد.
گرتە ڤیدیۆییەک لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە کە پۆلیس فڕۆکەوانەکەی لە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی فرۆنتێر ئێرلاینز هێناوەتە خوارەوە و دەستی کەلەبچە کردوە.
فڕۆکەوانەکە بینراوە کە لە پلیکانەکانی بەدەست بەستراویدێتە خوارەوە و دەچێتە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کە دەڵێن: دەستگیرکردنی ئەو فڕۆکەوانە بەهۆی کێشەیەکی خێزانی بووە، پەیوەندی بە کحول و ماددە هۆشبەرەکانەوە نەبووە.
بڕیاربوو فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی هیوستن ئینتەرکۆنتیننتاڵەوە بفڕێت بۆ فڕۆکەخانەی دالاس-فۆرت وۆرس، بەڵام بەهۆی دەستگیرکردنی فڕۆکەوانەکە گەشتەکە هەڵوەشێنرایەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

مێلانیا ترەمپ سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

یاسین

دوو كه‌س به‌ 78 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

یاسین

بۆیەکەم جار مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەت 50 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت

یاسین