ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتەری ئەڵمانیا: بەم زوانە ئێران دەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

ئەندامێکی پەرلەمانی ئاڵمانیا دەڵێت کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا چەند حەفتەی ماوە دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات.
ڕۆدریش کیزە وۆتر، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئاڵمانیا دەڵێت، بەرلین دەبێت واز لەو هیوایە بهێنێت کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوپۆشی لە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بکات و پلانەکانی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی به‌لاوە بنێت.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی ئاڵمانیا جەختی کردەوە، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە خێرایی دەچێتە پێش و تاران تەنیا چەند حەفتەیەکی ماوە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی ئەتۆمی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

حەیدەر عەبادی بە ڕووخانی حکومەتی سووریا خۆشحاڵیی دەربڕی

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح