ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حووسییەکان حكوتێكی نوێیان راگه‌یاند، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدا نانرێت

حکوومەتە نوێیەکەی حووسییەکان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد غالب ڕەھوی پێکھێنراوە کە 22 وەزیر لەخۆدەگرێت، تاكو ئێستا هه‌روه‌ك حكومه‌ته‌كانی پێشتریان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدا نەنراوه‌.

 

ڕۆژی 10ی ئەم مانگە حووسییەکان، ئەحمەد غالب ڕەھوی وەک سەرۆکی نوێی حکوومەتەکەیان لە شوێنی عەبدولعەزیز بن حەبتور دەست نیشان کرد.

ھەروەھا ئەحمەد غالب ڕەھوی، لەلایەن حووسییەکانەوە ڕاسپێردرا لەوەی حکوومەتی نوێی لەژێر ناوی “گۆڕانکاریی و بنیاتنان”، پێکبھێنێت.

ئاژانسی ھەواڵیی “سەبا” سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە دوێنێ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی سەربە حووسییەکان، مەھدی مەشات، بڕیارێکی بۆ پێکھێنانی “گۆڕانکاریی و بنیاتنان” دەرکردووە.

ئەمەش لە کاتێكدا، ھیچ کام لەو حکوومەتانەی کە لە دوای ساڵی 2014وە تا ئێستا، لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن پێکھێنراون، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدا نەنراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەلەمێك نوقم بوو و 60 كه‌س بێسه‌روشوێنن کە به‌شێكی زۆریان كوردن

یاسین

یەک لەسەر چواری عێراقی کێشەی شوێنی نێشتەجێ‌بوونیان هەیە

سەڵاح

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شه‌ش دابەش دەكرێت

سەڵاح