ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پاكستان… یاخیبووان لانیکەم 30 کەس دەکوژن

 

ڕۆژی دووشەممە بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاند یاخیبووان لە هێرشەکانی سەرانسەری پارێزگای بالوچستانی باشووری ڕۆژئاوای پاکستاندا لانیکەم 30 کەسییان کوشتووە.

توندوتیژییەکە درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە دەستیپێکرد، بەرپرسان وتییان کۆمەڵە چەکدارێک ڕێگای خێرای ناوچەی موساخەلیلییان گرتووە و لانیکەم 23 سەرنشینییان کوشتووە، دوای ئەوەی سەرنشینەکانییان ناچار کردووە لە چەندین ئوتومبێل و پاس و بارهەڵگرەکان بێنە دەرەوە.

ئەفسەری باڵای پۆلیسی ناوچەکە ئەیوب ئاچاکزای بە ڕۆژنامەنووسانی وت قوربانییەکان زۆربەیان خەڵکی پونجاب بوون، کە قەرەباڵغترین پارێزگای پاکستانە. وتی هێرشبەرەکان ” ناسنامەی سەرنشینەکانییان پشکنیوە و دواتر کوشتوویانن ” و پێش ئەوەی هەڵبێن 10 ئوتومبێلییان سوتاندووە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی پاکستان باسییان لەوە کرد هەر لەو پارێزگایەدا یاخیبووان هێرشییان کردووەتە سەر ئامانجەکانی پۆلیس و لە ناوچەیەکی دیکە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە. توندوتیژییەکە بووەتە هۆی کوژرانی چوار ئەندامی ئاسایش و سەرۆک هۆزێکی لایەنگری حکومەت و دوو هاوڵاتی سڤیل.

گروپێکی یاخیبووی لە یاسا دەرچوو، سوپای ئازادی بالوچ، بەرپرسیارێتی توندوتیژییەکانی شەوی یەکشەممەی ڕاگەیاند، بانگەشەی ئەوەی کرد ئەوانەیان کردووەتە ئامانج کە کار بۆ هێزەکانی ئاسایشی پاکستان دەکەن و وتی ژمارەیەکی زۆر زیاتر کوژراون.

گروپە جیاخوازەکە زۆرجار لە بانگەشەکانیدا زیادەڕۆیی دەکات و ناوبانگی دەرکردووە بە هێرشە کوشندەکانی بۆ سەر دانیشتوانی ئەو ناوچانەی دیکەی پاکستان کە بۆ کارکردن دێن بۆ بالوچستان یاخود پێیدا تێپەڕ دەبن. بالوچستان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتییەکان.

سەرۆک وەزیری پاکستان شەهباز شەریف سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی یەکشەممەی کرد بۆ سەر ئوتومبێلی سەرنشینەکان و چەندین ناوچەی دیکە لە بالوچستان.

ڕادیۆی فەڕمی پاکستان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی ئاسایش بە شێوەیەکی ” کاریگەر ” تۆڵەی هێرشەکانی شەوی یەکشەممەی یاخیبووانییان کردووەتەوە و ” 12 تیرۆریستییان ” کوشتووە. بانگەشەی بەرپرسەکە نەتوانراوە لە سەرچاوە سەربەخۆکانەوە پشتڕاست بکرێتەوە.

سوپای ئازادی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی نوێدا بوون لە سەرانسەری بالوچستاندا و دانیشتوانی پارێزگاکەی ئاگادارکردەوە و وتی ” دوورکەونەوە لە ڕێگا خێراکان و هاریکاری چەکدارانی بالوچ بکەن.”

سوپای ئازادی پاکستان لەلایەن ئەمەریکاوە وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناسێندراوە و گروپە نەژادییە قەدەغەکراوەکانی دیکەی بالوچ زۆرجار لە بالوچستان هێرش ئەنجام دەدەن.

بالوچستان دابەش بووە بەسەر هەریەک لە وڵاتانی پاکستان و ئێران و ئەفغانستاندا. چین پڕۆژەی گەورەی ژێرخانی لە هەرێمەکەدا هەیە. سوپای ئازادی پاکستان هۆشداری داوەتە چین دژی وەبەرهێنان لە بالوچستاندا و دەڵێت گوایە چین سەرچاوە سروشتییەکانی دەدزێت. هەروەها ئەو چینییانەیان کردووەتە ئامانج کە پەیوەندییان هەیە بەم پڕۆژانەوە.

پاکستان و چین بانگەشەکانی گروپەکە ڕەت دەکەنەوە و بەڵێنییانداوە پێکەوە ڕووبەڕووی مەترسییەکەی ببنەوە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تورکیا ٤٦٧ پەنابەری سووریای دیپۆرت کردووەتەوە

سەڵاح

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

نزیكه‌ی 50 وڵاتی جیهان بەیەکەوە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرئیلیان شەرمەزار کرد

سەڵاح