ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر دەکات

 

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر كرد و سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە هەولێر خواست.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/8/2024 لە سەلاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کڵاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و ناساندنی ئاڵبێرت فۆن ویتک وەک جێگرەوەی، سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە لە ماوەی کارکردنی لە هەولێر هەردەم پشتیوانی بووە و پێزانینی بۆ میوانداریی و هەماهەنگیی دامەزراوەکانی هەرێمی كوردستان و خەڵکی کوردستان هەبوو، کونسوڵی ئەڵمانیا ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی دا کە دەبێ لە داهاتووشدا بە بایەخەوە بەردەوامیی هەبێت.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای جەختکردنەوە لە بایەخی بەرەوپێشەوەچوونی هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا، سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە هەولێر خواست.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی لەوبارەیەوە خستە ڕوو و جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف و لە کەشێکی ئارام بەڕێوە بچێت.

هەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.

May be an image of 4 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەخاکسپاردن گەیەنرایە مەشهەد

سەڵاح

ئيسرائیل بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵلای کوشت

سەڵاح

لەسەدا 75ـی خاوەن مۆلیدەکانی بەغدا بە نرخی فەرمی حکوومەت پابەند نین

سەڵاح