zagros news agency

توركیا… له‌ 49 پارێزگای وڵات ٣٣٦ گومانلێکراوی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، لە یەک کاتدا لە ٤٩ پارێزگا لە نێویشیاندا ئەنقەرە، ئیستانبوڵ، ئیزمیر و ئەنتاڵیا ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر بازرگانان و فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر ئەنجامداوە.

ئۆپەراسیۆنەکان بەهەماهەنگیی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە فەرماندەی گشتیی ئاسایش بەڕێوەچوو، کە تیایدا دوو هەزار و ٨١ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ٨٣٢ تیم و بە بەشداری ١٠ فڕۆکە و ٣٩ سەگی دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر ئەنجامدرا و، ٣٣٦ گومانلێکراو دەستگیرکران، دەستیشگیرا بەسەر دوو تۆن و ٤٢٨ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ٨٨٨ هەزار و ٩٢٣ حەبی هۆشبەردا.

یەرلیکایا پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییە بەشدارەکانی ئۆپەراسیۆنەکە کرد و ڕایگەیاند: “دەمەوێت گەلە ئازیزەکەم بزانێت کە پێداگرین لە پاککردنەوەی وڵاتەکەمان لە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر“.

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى نوێی يوونامى كۆبووه‌وه‌

یاسین

سیم کارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بە خۆرایی، پێشکەش بە حاجیان دەکرێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

یاسین