zagros news agency

خوێندنی باڵا ناوى سێ یەکەمەکان بەمەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى دارایی کرد

 

بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر؛ وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ناوى سێ یەکەمەکان بەمەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى دارایی دەکات.

لە نوسراوێکى فەرمیدا بە ژمارە (١٥٩٢٥) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٤/٨/٢٢) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو ئاراستەى وەزارەتى دارایى و ئابورى / بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە / بەڕێوەبەرایەتى میلاکات کراوە، تیایدا هاتوە.

سەبارەت بە دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەش لە کۆلێژ و پەیمانگەکان بەمەبەستى دامەزراندنى هەمیشەییان بۆ سەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دواى ئەنجامدانى بایۆمەترى ناوى سەرجەم دەرچوانى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەشەکانتان بۆ دەنێرین بەمەبەستى ناردنیان بۆ وەزارەتى دارایى حکومەتى عێراقى فیدرال بۆ تەرخانکردنى شایستەى دارایی بۆیان.

May be an image of text

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا: پێویستە پەکەکە بەپەلە چەک دابنێت

یاسین

ئێران دەڵێت زیندانییەکی سویسری لەم وڵاتە خۆی کوشتووە

سەڵاح

دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری قەرەبوو دەکرێنەوە

یاسین