zagros news agency

بەهۆی موشەکێکی ئێران 8 سەربازی ئەمریکی بوونە قوربانی

تۆری NBC News ئاشکرای کردووە کە هەشت سەربازی مارینزی ئەمریکا لە ڕۆژی ١٤ی ئەیلول لە ئەنجامی هێرشێکیمووشەکی کروز لەلایەن ئێرانەوە، کە ئامانجی کەشتییەک بوو لەتەنگەی هۆرموز، بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی NBC News و بە وتەی سێ بەرپرسی ئەمریکی، بریندارییەکان مەترسیدار نەبوون. سەربازەکان بەهۆی هەناسەدانی دووکەڵ و نیشانەکانی پەیوەندیدار بە لەزەی مێشک، لەوانە سەرئێشە، تووشی کێشە بوون و ئەگەریبرینداریی مێشکیان هەبوو.

بریندارەکان حەوت سەرباز و یەک ئەفسەر بوون و دوایماوەیەکی کورت گەڕانەوە سەر خزمەت.

ئەو گرووپە لە تیمێکی دابەزین پێک هاتبوو کە سەر بە یەککەتیبەی مارینز بوو. ئەوان لەسەر کەشتییەکی سەربازی بوون، بەڵام کەشتییەکە هی نیروی دەریایی ئەمریکا نەبوو. ناوی کەشتی و جۆر و خاوەندارێتییەکەی بڵاونەکراوەتەوە.

لە کاتێکی ڕووداوەکەدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە فەرمی هیچ هێرشێکی لەسەر هێزەکانی لە ناوچەکە ڕانەگەیاند. هەروەها، قسەکەرێکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا(CENTCOM) ڕەتیکردەوە لەسەر ڕووداوەکە لێدوان بدات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بریندارییەکانی ئەو هەشت سەربازە نزیکەی ١٠ ڕۆژ دوای هێرشەکە لە سیستەمی شیکردنەوەی بریندارییەکانی پێنتاگۆن تۆمار کراون. تا ڕۆژی چوارشەممە، ئەو سیستەمە ٨٦١ برینداریی سەربازی ئەمریکی لە جەنگەکە لەگەڵ ئێران تۆمار کردووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی وتوویەتی دواخستنی تۆمارکردنی هەندێک برینداری شتێکی ئاساییە، چونکە هەندێک نیشانە، بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندیدارن بە برینداری مێشک، لە هەمان کاتی ڕووداوەکەدا دەرناکەون.

هەواڵەکە لە کاتێکدا بڵاودەکرێتەوە کە هێزەکانی ئەمریکامحاصەرەی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران لە ڕێگەی تەنگەی هۆرموز جێبەجێ دەکەن، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە چوون و هاتنی کەشتییە بازرگانییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران. بەپێی وتەی بەرپرسیارێکی ئەمریکی بۆ NBC News، هێزەکانی پاسدارانی ئێران بە شێوەیەکی نزیکەی ڕۆژانە هەوڵی ئامانجگرتنی کەشتییەکان دەدەن، لە کاتێکدا جوڵەی کەشتییەبازرگانییەکان لە تەنگەکەدا بە هێواشی زیاد دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

پەیامی سەرۆکی هەرێم لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاردا

سەڵاح

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح