ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جێگری سەرکۆماری تورکیا، لەبارەی کوژرانی گەنجە کوردەکەی دهۆک ڕوونکردنەوە دەدات

 

جیگری سەركۆماری توركیا پێوەند بە كوشتنی بازرگانێكی كوردی خەڵكی دهۆك لە ئەستانبوڵ، رایگه‌یاند، “ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کەسێک تەنیا لەبەرئەوەی بە زمانی کوردی قسەی کردووە، ئەوا هەموومان دژی ئەوە دەوەستینەوە.”

جەودەت یەڵماز، جێگری سەرکۆماری تورکیا، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی ”لە ئیستانبوڵ بازرگانێکی خەڵکی دهۆک بەهۆی قسەکردن بە زمانی دایک کوژراوە” ڕایگەیاند: ”لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ڕووداوەکە دوور و نزیک پەیوەندیی بە قسەکردن بە زمانی کوردیەوە نەبووە، بەڵکوو بەهۆی دەمەقاڵێی جیاوازەوە بووە.”

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە و (ئاژانسی ئانادۆڵ) بایەخی پێداوە، دەڵێت: ”ئەو پڕوپاگەندانەی دەڵێن (بازرگانی کوردی خەڵکی دهۆک، حەکیم لوقمان تەنیا بە هۆی قسەکردن بە زمانی دایک لە ئیستانبوڵ چەقۆ لەسەر دڵی دراوە و کوژراوە) ڕاست نیە و نیازی سەرەکیی ئەوانەی نیشان داوە کە ئەم بانگەشانەیان بە مەبەستی بەئامانجکردنی حکوومەت و هاوپەیمانە سیاسییەکانی بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو: ”ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانەمان یان هیچ کەسێکی دیکەدا نییە کە بە زمانی کوردی قسە دەکەن. کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا هەیە کە هەوڵی دابەشکردنی وڵاتەکەمان دەدەن وەک ئامڕازێک بۆ گەمە ئیمپریالیستییەکان، لەگەڵ تیرۆر و ئەوانەی یەکێتیی نەتەوەییمان دەکەنە ئامانج”.

جەختیشی کردووەتەوە: ”ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کەسێک تەنیا لەبەرئەوەی بە زمانی کوردی قسەی کردووە، ئەوا هەموومان دژی ئەوە دەوەستینەوە و ئەوەی پێویست بێت لە ڕووی یاساییەوە دەکرێت. ئەگەر واش نییە ئەوانەی لەسەر هەندێک ڕووداوی ئەمنی کە ڕوو دەدەن سیاسەتی ناسنامە دەکەن، ئەوانەن کە هەوڵی دروستکردنی پشێویی کۆمەڵایەتی دەدەن.“

دەشڵێت: ”بەبێ دەستخستنی زانیاریی ورد و بەبێ چاوەڕوانیی لێدوانی بەرپرسان و پرۆسەی یاسایی، کارێکی دروست نیە لەسەر ناسنامەکان ئیستیغلالی سیاسی بکرێت.”

هەروەها نووسیویشیەتی: ”بەپێی زانیاریی سەرەتایی ئەو گومانلێکراوەی بکوژی ئەو کەسەیە کە لە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئیستانبوڵدا گیانی لەدەست داوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی باتمانە. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ڕووداوەکە دوور و نزیک پەیوەندیی بە قسەکردنی کوردیەوە نەبووە، بەڵکوو بەهۆی دەمەقاڵێی جیاوازەوە بووە. بێگومان تاوانبارن دەدۆزرێنەوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و بە سزای خۆیان دەگەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێستا لە ئێران گەنجان زیاتر تووشی نەخۆشی دەبن

سەڵاح

بیست كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و دوو كه‌سیش ده‌ستگیركران

سەڵاح

هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی درۆنەکیان لە ئازمانی دێرەزۆر خستە خوارەوە

سەڵاح