zagros news agency

براد پێت دەگەڕێتەوە نێو جیهانی زۆمبییەکان

دوای چەندین ساڵ لە دواخستن، ئەستێرەی جیهانی براد پێت خۆی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ جیهانی زۆمبی لە ڕێگەی بەشداریکردنی لە بەشی دووەمی فیلمی “World War Z 2”.

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری ڤارایتی، بەشداری فەرمیی براد پێت بۆ ڕۆڵی سەرەکی پشتڕاستکرایەوە، دەرهێنەر ئیدوارد بێرگەر دەرهێنانی فیلمەکە دەگرێتە ئەستۆ.

بێرگەر لە ساڵانی ڕابردوودا بە کارە سەرکەوتووەکانی وەک “All Quiet on the Western Front” و “Conclave” ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە و سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکردووە.

دەرهێنەر و ئەکتەری سەرەکی پێشتریش لە پڕۆژەیەکی سینەمایی کۆمپانیای A24 هاوکاری یەکتریان کردووە، ئەمەش زەمینەیەکی باشی ڕەخساندووە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە نوێیە.

نووسەر دینیس کێلی ئەرکی نووسینی سیناریۆی گرتووەتە دەست، بەڵام کۆمپانیای بەرهەمهێنەر زانیارییەکان بە نهێنی دەهێڵێتەوە، تا ئێستا ئاشکرای نەکردووە چ ئالنگارییەک ڕووبەڕووی پاڵەوانی فیلمەکە دەبێتەوە. براد پێت لە ڕێگەی کۆمپانیای Plan B خۆی بەشداریی لە بەرهەمهێنانی کارەکەدا دەکات. ئەم فیلمە جارێکی دیکە کەسایەتی جێری لین دەگەڕێنێتەوە کە هەوڵی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کازم ساهیر دوو ئاهەنگ لە دوبەی دەگێڕێت

ART

لە هەولێر د. شوکریە رەسول بەسەر کرایەوە

ART

لە عێراق 500 هەزار سواڵكەر هەن و مافیاكان بازرگانی پێوە دەكەن

یاسین