ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە یاریێکی تری ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ، ریالی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری شتوتگارتی ئەڵمانی کرد.

 

لە ئەنجامدا ریال مەدرید توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە یانە ئەڵمانیەکە بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریێکی بەهێز بینرا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام لەو تایمەدا هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

 

هەر لە دەستپێکی تایمی دووەم و لە خولەکی 46دا کیلیان ئێمباپێ بە ئاسیستێکی ڕۆدریگو توانی تۆڕی گۆڵی ئەڵمانیەکان بهەژێنێت، دوای چەندین هەوڵ یانەی شتوتگارت یاریزان دەنیز ئۆنداڤی یاریزانی بەڕەچەلەک کورد گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمارکردەوە،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، لە خولەکی 83دا ڕۆدیگێر توانی بە لێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتن تۆمارکرد، دوای ئەوە ئێندریک لە کۆتا خولەکدا توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی یانی مێرنگی تۆماربکات و یەکەم سەرکەوتن لەم وەرزە تۆماربکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانه‌كانی سركه‌ی سێو بۆ له‌شی مرۆڤ

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە

sirwan