zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول لەنێو سانسیرۆ و هاندەران شکستی بە میلان هێنا

لە درێژەی یارییەکی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگدا یانەی ئەیسی میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوولی کرد.

 

لە ئەنجامی یانە ئنگلیزیەکە توانی لەنێو یاریگا و هاندەرانی میلان، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بباتەوە.

 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمدا و لە خولەکی سێیەمی یارییەکە، میلانی خاوەن یاریگا گۆڵێکی لە ڕێگەی یاریزان کریستان پۆلیسیچ تۆمارکرد،

بەڵام دوای بیست خولەک و لە خولەکی 23 لیڤەرپوول وەڵامی گۆڵەکەی لەڕێگەی ئیبراهیم کوناتێ دایەوە، بەر لە کۆتایی ئەو تایمە جارێکی تر ڤان دایک جارێکی تر تۆڕی گۆڵی میلانی هەژاند و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، یاریێکی مامناوەند بینراو و هەرچەندە کۆنتڕۆڵی تۆپ تۆزێک زیاتر لای میلانی خاوەن یاریگابوو، لە دوای ئاراستەکردنی 11 تۆپ بۆ نێو گۆڵی خاوەن یاریگا دۆمینیک سوبوسلای گۆڵی سێیەم و دڵنیایی یانەی ڕێدزی تۆمارکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن: دەنگی عێراقییەکانی دەرەوە لە پارێزگاکانی خۆیان ئەژمار دەکرێت

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر دەكات

سەڵاح

ئیسڕائیل ڕێکاری یاسایی دژی ماکرۆن دەگرێتەبەر

سەڵاح