ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گوێر له‌گه‌ڵ سیروان بارزانی كۆبووه‌وه‌ و سەنتەری چاودێری كرایه‌وه‌

وەزیری پێشمەرگە لە میحوەری گوێر-مەخموور دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، پێشمەرگە هەمیشە بەوپەڕی توانا و هێزی سەربازییەوە ساز و ئامادەیە بۆ ڕووبەرووبوونەوە و تێکشکاندنی داعش و تیرۆر لە ناوچەکەدا و پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە بە یاوەری عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت، بارەگای میحوەری شه‌شی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە ناوچەی گوێڕ- مەخموور بەسەر کردەوە و له‌لایه‌ن سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێر – مه‌خموور پێشوازی كران.

لەوسەردانەدا سەنتەری چاودێری پێشکەوتوی سەربازی کرایه‌وه‌ کە بەهەوڵ و کۆششی راستەوخۆی بەرپرسی میحوەری شه‌ش دامەزرێنراوە.

وەزیری پێشمەرگە لەوتەیەکدا دەستخۆشی لەبەرپرسی میحوەر کردو هیوای خواست بەو کارانە تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە پێشوەچونی باش بەخۆیەوە ببینێت.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس لە دۆخی ئەمنیی سنووری میحوەری گوێڕ-مەخموور و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچەیە کرا، وەزیری پێشمەرگە جەختی کردەوە لەوەی، پێشمەرگە هەمیشە بەوپەڕی توانا و هێزی سەربازییەوە ساز و ئامادەیە بۆ ڕووبەرووبوونەوە و تێکشکاندنی داعش و تیرۆر لە ناوچەکەدا، هەروەها پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

وەزیری پێشمەرگە پاڵپشتیی و پشتیوانیی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بەرپرسی میحوەرەکە و ئەفسەران دووپات کردەوە.

لەلای خۆیەوە، سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێڕ- مەخموور ستایشی پاڵپشتی و پشتیوانی وەزیری پێشمەرگەی کرد و رایگەیاند: بەردەوامین لە پاراستنی ئارامی کوردستان، بە تایبەت لە سنووری میحوەری گوێڕ-مەخموور، گوتیشی: هەمیشە پێشمەرگە دڵسۆزانە و لەخۆبووردوانە لە سەنگەری بەرگریی و پارێزگاریی خاکی کوردستاندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەبەز عەبدولحەمید: پێمان راگەیاندراوە ئەمڕۆ غاز دەگاتە هەولێر

یاسین

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

دڵشاد

توركیا فڕین و نیشتنەوەی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی لەسەر کەشتی ئەنجامدا

سەڵاح