ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌ به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا و ته‌ندروستی له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەری لەسەر ئاسایشی تەندروستی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بێت.

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەری لەسەر ئاسایشی تەندروستی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

هاوكات شاندێكی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و بەشداریی بیست وحه‌وت ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم لە بەغدان و بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن. کۆنفرانسەکە، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ و له‌ 22 بۆ23ی ئەیلوولی 2024بەردەوام دەبێت و تیدا وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان گوتارێک لە بارەی تەوەرەکانی بواری تەندروستی هەرێم پێشکەش دەکات.

بە گوێرەی کارنامەی کۆنفرانسەکە، جیا لە بەرپرسانی باڵای عێراق و شاندی هەرێمی کوردستان، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، یونیسێف و چەند ڕێکخراوێکی دیکەی نێودەوڵەتی بەشدار دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا: ئۆکرانیا چەکی ڕۆژئاوایی بۆ وێرانکردنی پردی کورسک بەکارهێناوە

سەڵاح

هه‌وڵه‌كانى حه‌لبووسى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شكست ده‌هێنێت

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح