ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. مانسیتی لەدوا خولەکەکان خۆی لە چنگی ئارسناڵ ڕزگارکرد

لە دوا یاریی ئەم گەڕەی خولی ئینگلتەرا و لە یاری ئاگرین، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئارسناڵ لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەر یانەیێک کۆتاییهات.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی بەهێز بینرا، لە خولەکی 9دا ئێرلینگ هاڵاند دەستپێشخەری کردو گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مانسیتی تۆمارکرد،

دڵخۆشی گواردیۆلا و یاریزانەکانی زۆری نەخایاند و لە خولەکی 22 ڕیکاردۆ کالافیوری گۆڵی بەرامبەری بۆ تۆپ هاوێژەکانی لەندەن تۆمارکردەوە، دوای ئەوە یارییەکە ڕکابەرییەکی توندوتیژی ئەنجامدراو ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەڕووی یاریزانانی هەردوو لا بەرزکردەوە،

لە خولەکی یەکەی زیادکراودا یاریزان گابریێل ماگالایس گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی ئارسناڵی تۆمارکرد، ناوبژیوان لە خولەکی هەشتی زیادکراو یاریزان ترۆساردی بەکارتی سوور کردە دەرەوە.

 

لە تایمی دووەمدا،یانەی مانچستەر سیتی لە هەموو ڕوویێکەوە کۆنتڕۆڵی یاریگای گرتە دەست، هەردوو لا هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر و چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، سەرئەنجام مانچستەر سیتی لە خولەکی هەشتی زیادکراو گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی یاریزان جۆن ستۆنز تۆمارکردەوە.

 

بەم ئەنجامە، هەر یانەو تاکە خاڵێکی بەدەستهێنا و مانسیتی هەر لە پلەی یەکەمە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ، ئارسناڵیش 11 خاڵی هەیەو لە پلەی چوارەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

دووه‌مین فێستیڤالا خانى یا ره‌وشه‌نبیرى هاته‌ گێران

یاسین

عەلی تەتەر: پڕۆژەکان لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆک بەبێ جیاوازی ئەنجام دەدەین

یاسین