ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

15 سەربازی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوژران و برینداربوون

 

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، تا ئێستا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان لە باشووری لوبنان، ٨ سەرباز کوژراون و ٧ سەربازی دیکەش برینداربوونە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو هەشت سەربازەی کوژراون سێیان ئەفسەربوون.

هەروەها حزبوڵڵا بڵاویکردەوە، لە کاتی پێشڕەوی تانکەکانی سوپای ئیسرائیل، توانیویانە لەڕێگەی مووشەکەوە سێ تانکی ئیسرائیلی لەجۆری مێرکاڤا بتەقێننەوە.

ڕۆژی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌ سنووری هەریەک لە قەزاکانی شەقڵاوە و پیرمام و هەریر جێبەجێدەکرێن

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح