zagros news agency

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد

لە یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئەلاڤێس.

 

لە ئەنجامدا بارسای پێشەنگ توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ئەلاڤێسی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنە باشتر و بەهێزتر دەرکەوت و هەر لە سەرەتای یاریەکەوە و لەو تایمەدا توانی هەرسێ گۆڵەکە لەڕێگەی یاریزان ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکەکانی 7، 22 و 32 تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەمیشدا یانەکەی فلیک بەردەوامبوون لەسەر ئاستەکەیان و بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد، بەڵام ئەو تایمە دوای چەندین هێرش بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە، ئەلاڤێسیش تەنیا 10 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی دەبەپە: کورد لە بەدەستهێنانی ستاتۆ لە هەموو کاتێک نزیکترە

یاسین

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا: چین یارمەتی ئێران دەدات بۆ پڕچەککردنەوەی حیزبوڵڵا

یاسین

مای ساتۆ دژی هەڵگیرسانی جەنگە لە ئێران

سەڵاح