کاندیدی ژمارە 14 لسەر لیستی 190ی پارتی راگەیاند: بەلێن دەدەم هەروەکو چۆن لە رابردوو خەم خۆری خەلکی خۆمان بووین لە داهاتووش بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنیان بە بێ جیاوازی.
چرا اسماعیل ل بنەمالەی شەهیدی فەرماندە مەردان ڕۆستەم سورچی، کاندیدی ژمارا 14لسەر لیستی 190 پارتی دیموکراتی کوردستان لەبازنەی دهۆک بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس راگەیاند: لە بەرنامە و پڵانی من گرنگی دانە به بابەتی خۆپاراستنی تەندروستی دەدەم لە وانیش بڵاوکردنەوەی هوشیاری و ڕۆشنبیری تەندروستی سەبارەت به دەم و ددان ،وە گرنگی دان بە بابەتی چاودێری لە سەر کەل و پەلی خواردن و خواردنەوە لە بازاڕ وە به یاسا ڕێگری بکەین لە هێنانی کەرەستەی کوالێتی کەم و خراپ، دەربارەی ئاوەدان کردنەوە هەوڵ دەدەم بنکەی ساخلەمی پێشکەوتوو لە گەل پێداویستیەکانیان لە هەموو ناوچەیەک دروست بکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی ساخلەمی بەرفراوان بیت.
سۆرچی زیاتر گۆتی: ئەگەر هاتوو متمانەی خەلکی خۆم به دەست هێنا ودەرچووم بۆ پەڕلەمانی کوردستان، له چوارچێوەی بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان کار دەکەم تا دەنگی ڕاستەقینەی ئێوەبم بۆ جێ بەجێکردنی داخوازیەکانتان.
چڕا سۆرچی کاندیدی ژمارە 14لسەر لیستی 190ی پارتی لە بازنەی دهۆک ئەوەشی خستەروو: داوا له دهنگدهران دهكهم لیستی پارتی ههڵبژێرن، له خولی ڕابردووی پهرلهمانی كوردستان، چهندین پڕۆژه و یاسا دهركراون له خولی داهاتووش یاسای باش و پڕۆژهی پێویست بۆ هاووڵاتییان دهردهكهین.