ئهمڕۆ پێنجشهممه 24ی 10ی 2024، له دیوانی پارێزگای ههولێر، قایمقامی قهزای تهقتهق دهستبهكار بوو.
پارێزگای ههولێر، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، دواى فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە هێنانەکایەی قەزای تەقتەق لە سنوورى پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و حاکم تاریق حیدەرى، قایمقامى قەزای کۆیە، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا فەرمانى دەستبەکاربوونی پێشکەش بە (ئاسۆ مستەفا) کرد، وەک قایمقامى قەزای تەقتەق بهوهكالهت.
ئاماژه بهوهش دراوه، لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە دەستبەکاربوونى وەک قایمقامى قەزاکە و جەختى لە خزمەتکردنی خەڵکى دەڤەرەکە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاووڵاتیانى ناوچەکە کردەوە، کە شایستەى هەموو خزمەتێکردنێک، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پاڵپشتى و هاریکارییەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ سەرخستنى کارەکانى دووپات کردەوە.