zagros news agency

یورو لیگ.. مانیونایتد بارودۆخی خراپە و ئەمجارەش نەیبردەوە

لە یارییەکانی ئەمشەوی یورو لیگ یانەی فانەرباخچە میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان، لەو تایمەدا هەرچەندە کۆنتڕۆڵی یاریگابو تۆپ زیاتر لای خاوەن یاریگا بوو، بەڵام لە خولەکی 15 یاریزان ئێرکسن گۆڵێکی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم بە پێچەوانەوە تایمی یەکەم، ئەمجارە مانچستەر یونایتد کۆنتڕۆڵی تۆپ لای ئەوان بوو، بەڵام هەرزوو لە خولەکی 49 یاریزان یوسف نەسیری گۆڵی بەرامبەری بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکردوە، دوای ئەوە هەردوو یانە بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، فانەرباخچە بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ لە پلەی 14 دایە، مانچستەر یونایتدیش لە سێ یاری تەنیا سێ خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی 20 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبووەوە

یاسین

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

لە سیدەکان بە گوژمه‌ی 378 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت

یاسین