zagros news agency

دەستبەسەرکردنی ئافرەتان لە لایەن تاڵیبانەوە لە هیرات

 

دوای پێنج ساڵ لە گەڕانەوەیان بۆ دەسەڵات، تاڵیبان سنووردارکردنی مافەکانی ئافرەتانی لە ئەفغانستان توندتر کردووە. لە شاری هیرات، “پۆلیسی ئایینی” ژمارەیەک ئافرەتی بە بیانووی پابەندنەبوون بە پۆشاکی دیاریکراو دەستبەسەر کرد.
نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان (یۆناما) نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بەم کارانە دەربڕی. شایەتحاڵەکان دەڵێن چەکدارانی تاڵیبان لە شەقامەکاندا پشکنین دەکەن و ئەو ئافرەتانەی “بورقە یان چادر”یان لەسەر نییە، دەستبەسەریان دەکەن. یەکێک لە ئافرەتەکان گوتی: “هەمووان ترساون و مامۆستایانی ئایینی فەرمانیان داوە ئافرەتان تەنها بە پۆشاکی تەواوەوە بچنە دەرەوە.”
وەزارەتی فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە ڕایگەیاندووە ئەمە “فەرمانی خودایی و یاسایە” و دەبێت جێبەجێ بکرێت. بەهۆی ئەم فشارانەوە، ئافرەتان لە ناو بازاڕ و شەقامەکاندا کەم بوونەتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات ئەفغانستان بووەتە “گۆڕستانی مافەکانی مرۆڤ”. یاسا نوێیەکانی تاڵیبان ڕێگە بە سزادانی ئافرەتان و تەنانەت توندوتیژیی خێزانیش دەدەن. هەروەها سزای توند بۆ دژبەرانی ڕێبەرەکەیان و کەمینە ڕەگەزییەکان دیاری کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەیزەر هێدسێتێکی Concept بە کامێرا لە CES 2026 پیشاندا

یاسین

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای سزاکانی دژ بە ڕووسیا پەسەند کرد

گوران

سوپای حکومەتی سووریا لە رۆژئاوا هێرشی کردە سەر هەسەدە

یاسین