zagros news agency

جامی کاراباو.. مانچستەر سیتی بەدەستی تۆتنهام لە جامەکە دوورخرایەوە

لە دوا یاری ئەمشەوی جامی کاراباو، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی تۆتنهام توانی بۆ یەکمجار لەم وەرزەدا شکست بە مانچستەر سیتی بهێنێت و لەو جامە بکاتە دەرەوە.

 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم و لە خولەکی پێنجدا تۆتنهام دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لەڕێگەی تیمۆ ڤێرنەر تۆمارکرد،

هەر لەو تایمە یاریزان پێیپ سار لە خولەکی 25 بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی مانسیتی هەژاند،

یانەکەی گواردیۆلا لە فشارەکانی بەردەوامبوو تاکوو لە خولەکی چواری زیادکراوی ئەو تایمە یاریزان ماتیۆس نونێز گۆڵێکی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو ئەنجامە لە سوودی تۆتنهام کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی تۆتنهام خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو و مانچستەر سیستی ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرچاوەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

سەڵاح

لیۆناردۆ دیکاپریۆ یادی 10 ساڵەی “The Revenant” دەکاتەوە

ART

ئێران چۆنیەتی دەستکەوتنی دۆلار لە بەرامبەر فرۆشتنی گاز بە عێراق ئاشکرادەکات

سەڵاح