zagros news agency

تورکیا سێ شارەداری لە کارەکانیان لادا

بە فەرمانی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، سەرۆک شارەوانیەکانی شارەکانی ماردین و باتمان و شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە دەم‌پارتی دوورخرانەوە و پارێزگارەکان لە شوێنی خۆیان دانران.
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، سەرۆکی شارەوانی ماردین ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی باتمان گوڵستان سۆنوک و سەرۆکی شارەوانی خەلفەتی میحمەد قەرەیلان لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و پارێزگاری لە شوێنی ئەوان دانا.
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە، له دۆسیه‌ی کۆبانی، ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانیی ماردین بە ١٠ زیندان سزا دراوە و چەند دۆسییەکی بۆ کراوەتەوە و هەتا ئێستا کۆتاییان نەهاتووە. بەم هۆیانەوە کارەکەی دوورخرایەوە و لە شوێنیدا گاردیانی ماردین دانراوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانی باتمان، گوڵستان سۆنوکی ڕاگەیاند، کە پێشتر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ بەسەردا سەپێنراوە و لەسەر ئەو پاساوانە دوورخرایەوە.
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا وەک هۆی دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانی خەلفەتیە ڕیها دەڵێت، “لەبەر پێویستیی و وەک ڕێکارێکی کاتی” دوورخراوەتەوە.
دوای ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە، ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانیی ماردین ڕایگەیاند، لە خەباتی دیموکراسی و ئاشتی و ئازادیدا پاشەکشە ناکەن.
دوای ئەم بڕیارە، پارێزگاری ماردین هەموو چالاکی و ڕێپێوان و دانیشتن و ڕاگەیاندنەکانی قەدەغە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران: لە کەنداوی فارس دەستمان بەسەر دوو کەشتیی هەڵگری سووتەمەنیی قاچاغدا گرت

یاسین

ئاسایشی هەولێر سیناریۆی ڕوداوێکی کوشتن ئاشکرا دەکات

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له كونسوڵى گشتیى ئێران ده‌كات

سەڵاح