zagros news agency

شاندێکی سەرۆکایەتی بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی ئەمەریکادا کرد

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024/11/4 لە هەولێر، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەمەریکادا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکاوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و ئیداری، دیپلۆمات و نوێنەرایەتیی وڵاتان تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک، پیرۆزباییی یادەکەی لە خاتوو ئێلينا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و بەڕێز ستێڤ بيتنه‌ر، کونسوڵی گشتی و ستافی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانیاندا، بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە بەڕێزان باڵیۆز و کونسوڵی گشتی، وێڕای دەربڕینی سوپاس و خۆشحاڵییان بە بەشداری شاندی سەرۆکایەتی لە ڕێوڕەسمەکەدا، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کردەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کچی پێشمەرگەیەک لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

سەڵاح

تەقەکردنێکی خوێناوی لە نووسینگەی کۆچی داڵاس لە تێکساس

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە

سەڵاح