zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئاماژەى بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی بەلجیکای بۆ هەرێمی کوردستان کرد .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە ، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری.

گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتایی بە ٣٠ ساڵ گەڕان هات؛ ڕازی ئەو کەشتییە نوقمبووەی ٤٠٠ سکەی زێڕی پێبوو لە بەریتانیا ئاشکرا بوو

یاسین

شێرکۆ حەبیب بۆ زاگرۆس: شۆڕشی ئه‌یلوول ئیرادەی سیاسیی کوردی خستە بەردەم هاوکێشەی سیاسیی عێراق و مافی کوردی کردە بابەتێکی سەرەکی لە ناو پڕۆسەی سیاسیی وڵاتدا

سەڵاح

خسرۆ هەركی : دەمەوێت بە شێوەێكی یاسایی بەرگری لە مافەكانی هەرێمی كوردستان بكەم

گوران