ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاوپەیمانیی نەسر دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە

هاوپه‌یمانی نه‌سر دژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه‌ و دەڵێت ده‌بێت هه‌ڵبژاردن به‌گوێره‌ی كاتی دیاریكراوی ده‌ستووریی بێت.
عه‌قیل ردێنی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر لەم باریەوە دەڵێت: كۆده‌نگییه‌ك له‌نێو هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێستا تا کۆتایی ماوه‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و كارنامه‌ و رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان جێبه‌جێ بكات، بۆیه‌ هیچ نیه‌تێك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ ئارادا نییه‌.
ردێنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئێستا سه‌قامگیری سیاسی و حكوومی هه‌یه‌ و هیچ بیانوویەك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ نەماوە. له‌هه‌مانكاتیشدا حكوومه‌ت له‌ زۆر بواردا سه‌ركه‌وتووبووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌گوێره‌ی ئه‌و كاته‌ بێت ده‌ستوور دیاریی كردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

خەمیس خەنجەر دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی سیادە راگەیاند

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین