zagros news agency

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە پۆڵەندا هێنا

لە یارییەکانی نەیشنزلیگ و ئاستی یەکەمدا، هەڵبژاردەی پورتوگال میوانداری هەڵبژاردەی پۆڵەندای کرد.

 

لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو و گەورەدا هەڵبژاردەی پورتوگال توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە پۆڵەندا هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەش کرد و دوای چەند هەوڵەکانیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو تایمە بەبێ هیچ گۆڵێک تەواوبوو.

 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی پورتوگال باشتر بینران و پێنج گۆڵیان لە ڕێگەی هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵ و رافاێل لیاو و برونۆ فێرناندێز و پیدرۆ نیتۆە تۆمارکرد، دواتریش مارسزۆک دوو خولەک بەر لە تەواوبوونی کاتی یاسایی گۆڵێکی بۆ پۆڵەندا تۆمارکرد.

 

لە یاریێکی تری هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی کرواتیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی سکۆتلەندا بووەوە،

لە تایمی یەکەمدا ناوبژیوان یاریزان پیتەر سوسیچی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، لە تایمی دووەمیشدا سکۆتلەندا سوودی لەو هەلەی بینی گۆڵێکی تۆمارکرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

بەم ئەنجامە، پورتوگال لە پلەی یەکەمە و 13 خاڵی هەیە و کرواتیاش بە حەوت خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کۆتایی هات

یاسین

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: دوو سیستەمی ڕادار لەناوبران

سەڵاح

مانچستەر سیتی خۆی گەیاندە پلەی دووەم

یاسین