ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قەدەغەی هاتوچۆ دەست پێدەكا و سەرژمێریی گشتی بەڕێوە دەچێ

 

لە كاتژمێر 12:00ی ئەمشەو (20/11/2024) قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شار و پارێزگاكان و سەنتەری شارەكان دەست پێدەكات و سەرژمێریی گشتی بەڕێوە دەچێ و 48 كاتژمێر بەردەوام دەبێ.

بەپێی ئەوكاتەی دەستەی گشتیی ئاماری عێراق دایڕشتووە، رۆژانی 20 و 21 ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی لە سەرجەم ناوچە و شار و شارۆچكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێ، ئەو دوو ڕۆژە پشووی فەرمی و قەدەغەی هاتوچۆش دەبێ.

داوا لە خەڵكی ڕەسەنی ناوچەكانی سنووری مادەی 140 (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان) كراوە، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و لەوێ ناویان تۆمار بكەن، بۆ پارێزگاریكردن لە ناسنامەی ڕەسەنی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر لە بەغدا ڕوویدا

یاسین

سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست

یاسین

سبه‌ی پله‌كانی كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه‌

یاسین