zagros news agency

قەدەغەی هاتوچۆ دەست پێدەكا و سەرژمێریی گشتی بەڕێوە دەچێ

 

لە كاتژمێر 12:00ی ئەمشەو (20/11/2024) قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شار و پارێزگاكان و سەنتەری شارەكان دەست پێدەكات و سەرژمێریی گشتی بەڕێوە دەچێ و 48 كاتژمێر بەردەوام دەبێ.

بەپێی ئەوكاتەی دەستەی گشتیی ئاماری عێراق دایڕشتووە، رۆژانی 20 و 21 ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی لە سەرجەم ناوچە و شار و شارۆچكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێ، ئەو دوو ڕۆژە پشووی فەرمی و قەدەغەی هاتوچۆش دەبێ.

داوا لە خەڵكی ڕەسەنی ناوچەكانی سنووری مادەی 140 (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان) كراوە، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و لەوێ ناویان تۆمار بكەن، بۆ پارێزگاریكردن لە ناسنامەی ڕەسەنی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک کۆماری تورکیا: دەیانەوێت پرۆسەی ئاشتی سەرنەگرێت

سەڵاح

لێدوانی جیاوازی سەرۆک‌کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەمریکا

یاسین

دەست بە هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان كرا

سەڵاح