zagros news agency

سوید بە فەرمی بە ئەندامیەتیی ناتۆ وەرگیرا

 

وڵاتی سوید دوای دوو سەدە بێلایەنی و دوو ساڵ دانووستانی بەردەوام، رۆژی پێنجشەمە ٧ی ئادار وەک سی‌ودووەمین ئەندامی پەیمانی “ئەتلەسی باشووری” (ناتۆ) وەردەگیرێت.

ئۆفۆڵف کریستەرسن” سەرۆک‌وەزیرانی سوید ئەمڕۆ پێنجشەممە٧ی ئادار سەردانی ئەمریکا دەکات و بەڵگەنامەی تێکەڵبوونی وڵاتەکەی بە ناتۆوە ڕادەستی ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات و بڕیارە ڕاستەوخۆ لە کۆنگرێس گوێبیستی وتاری ساڵانەی جۆو بایدنی سەرۆ‌کۆماری ئەمریکاش بێت.

بڕیارە ئاڵای شین و زەرد سوید رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە بەرانبەر بنکەی ناتۆ لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا بشەکێتەوە.

رووسیاش هەفتەی رابردوو هەڕەشەی کردبوو هاوسەنگ لەگەڵ رێژەی بەشداریی سوید لە ناتۆدا کاردانەوەی دەبێت.

لەگەڵ تێکەڵبوونی سوید بە ناتۆ، ئێستا هەموو ئەو وڵاتانەی لە لێواری دەریای ئەتڵەسین، جگە لە ڕووسیا ئەندامی ئەم رێکخراوە سەربازییەن.

لە کاتێکدا سوید لەگەڵ هێزی پاراستنی ئاشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارە، بەڵام لەسەردەمی تێکهەڵچوون لەگەڵ نەرویج لە ساڵی ١٨١٤ بەم‌لاوە لە هیچ جەنگێکدا بەشداریی نەکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

یاسین

کاتی گەڕانەوەی بارسا بۆ کامپ نۆ دیاریکرا

یاسین

حکوومەتی عێراق هاوردەی سووتەمەنی رادەگرێت

یاسین