zagros news agency

دەنگۆی گرانبوونی بەنزین لە ئێران بەردوامە

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت پێویستە حکوومەت نرخی بەنزین گران بکات و دۆخی ئێستا نابێت بەردەوام بێت.

محەممەد جەواد قائیم پەنا، جێگری سەرۆك‌کۆماری ئێران، بە ئاماژەکردن بەوەی حکوومەتی ئێران ساڵانە بایی چوار ملیارد دۆلار بەنزین هاوردە دەکات و بە نرخێکی هەرزان دەیداتەوە بە هاووڵاتیان، دەڵێت، لە ئێران بەنزین لە ئاو هەرزانترە.

جێگری سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی ئێستا نامانهەوێ لەم بارەیەوە بڕیار بدەین یا گرانبوونی بەنزین ڕابگەیەنین، بەڵام ئەم دۆخەی ئیستا ناتوانێت بەردەوام بێت.

پێشتر ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایان کردبوو لە ساڵی داهاتوودا و لە پاش نەورۆزەوە نرخی بەنزین گران دەکرێت، بەڵام بەرپرسانی کابینەی پزیشکیان ئەمەیان ڕەت کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: ئامانجی هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری پابه‌ندبوونه‌ به‌ جۆرێكی داهات

سەڵاح

زیاتر لە ( 10 هەزار ) هاوڵاتی سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لەسەر زەوى سندووقى و حەرەمى گوند لەسنووری پارێزگای هەولێر

یاسین