zagros news agency

پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا، ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (1,332,186,821) دینار لەسەر ڕێژەکانی (15٪) و (100٪)ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە مەبەستی جێبەجێکردن و تەواوکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر.

ناوی پڕۆژەکان:

پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی مەریوان، کەرتی 8ی حەسارۆک.

قیرتاوکردنی ژمارەیەک شەقام لە کۆمەڵگەی کۆگاکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش.

نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێک لە تەنیشت قوتابخانەکانی مەهاباد، قەرەقۆینلۆ، سوڵتان موزەفەر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ.

جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک شەقام لە قەرەبووی تۆبزاوە.

جێبەجێکردنی پلانی پڕۆژەکانی ماستەرپلانی هەولێر لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ 200 ڕێگەپێدانى دیکەى دروست کردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان ده‌كرێت

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

لە نۆیەمین ساڵیادی کودەتاکەی ١٥ی تەممووزدا، هەڵمەتێکی بەرفراوان لە تورکیا بەڕێوە چوو

یاسین