zagros news agency

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: زیاتر لە 2500 لوبنانی خاکی عێراقیان بەجێ هێشت

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەستپێکی ڕۆیشتنی پەنابەرانی لوبنانی لە خاکی عێراقەوە بەرەو لوبنان لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی قائیم لە ڕۆژئاوای ئەنبار ڕاگەیاند.

قایمقامی قەزای ئەلقائیم، تورکی محەممەد خەلیف، بە کەناڵی حورەی ڕاگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاوی لوبنانیەکان لە دەروازەی سنووری ئەلقائیمەوە دەڕۆنەوە وڵاتەکەیان.

خەلیف ئاماژەی بەوەش کرد، دوێنێ شەممە، 30-11-2024، نزیکەی هەزار و 200 کەس ڕۆیشتنەوە، ئەمڕۆش نزیکەی هەزار و 300 کەسی دیکە دەچنەوە لوبنان، تا ئێستاش ژمارەی گەڕانەوەی لوبنانیەکان بەردەوامە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئەو خێزانە لوبنانیانەی کە لەعێراقن، 6500 خێزانی تێپەڕاندووە، کە یەکسانە بە نزیکەی 20 هەزار کەس کە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا دەژین.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ڕاگرتنی شەڕ، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات ڕێککەوتنەکەش بۆ ماوەی 60 ڕۆژە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم جارە عێراق بە ژیریی دەستکرد چاودێریی بیرە نەوتەکان دەکات

سەڵاح

بۆ سەردانیکردنى شاری ووچی پۆڵەندا، پارێزگارى هەولێرى بە فەرمى بانگهێشت كرا

سەڵاح

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: چوارچێوەی هەماهەنگی دژی ویلایەتی دووەمی سوودانییه

یاسین