zagros news agency

بەفەرمی نەسڕ بۆندێکی مێژوویی ڕاگەیاند

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یانەی ئەلنەسڕی سعودی گرێبەستی جواو فلێکسی پرتوگالی ڕاگەیاند و یاریزانەکە تاکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ زەرد پۆشەکانی سعودیا واژوو کردوە،کە بڕی گواستنەوەکەی لە چێڵسیەوە بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنـدرێـت.

 

فلێکس ئەم هاوینە ناوی بە یانەی بەنفیکای پرتوگالیەوە دەبەسترایەوە،کە بەنفیکا شوێنی پێگەیاندنی فلێکسە و لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە پەروەردە بووە و لەوێوە بە پارەیەکی خەیاڵی ڕووی کردە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڵام بەدبەختانە نەیتوانی خۆی دەرخات لەگەڵ یانە مەدریدیەکە و لەوێوە بۆ بارسا و پاشان چێڵسی و پار ساڵیش میلان و ئێستاش بەلنەسڕ.

 

فلێکس ئێستا لە کۆتاییەکانی تەمەنی 25 ساڵیە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ نەسڕ بە تەواوی بدرەوشێتەوە و نازناوەکانی وەرزی داهاتوو بباتەوە بەڵکو بانگـهـێـشـتـی هەڵبژاردەکەی بکرێ بۆ مۆندیالی 2026

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

باكووری كوردستان.. سێ سه‌رۆك شاره‌وانی لادران و قه‌یووم له‌ شوێنه‌كانیان دانرا

سەڵاح

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جنگی و بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیان لەشاری سلێمانی کرد

سەڵاح

وەزیری دەرەوە ئەمریکا باس لە مەترسیی داڕمانی دەستەڵاتی سووریا دەکات

یاسین