zagros news agency

لە دهۆك 43 ملیار دیناری پارەی گەنم دابەش كرا

 

بەرپرسێكی سایلۆی شێخان ئاشكرای دەكات, 43 ملیار دیناری بەشی هەشتەمی پارەی گەنم هەمووی دابەش كرا.

شێروان ئەسڵان، بەڕێوەبەری ژمێریاریی سایلۆی شێخان رایگەیاند: “رۆژی یەكشەممە 1ی12ی2024، ئێمە كۆتاییمان هێنا بە دابەشكردنی بەشی هەشتەمی پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیان، كە 43 ملیار دیناری بۆ دهۆک بوو، چاوەڕوانی گەیشتنی بەشی نۆیەمی پارە دەكەین.”

ئاماژەی بەوەش دا: “ئێستا پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای دهۆك، كە لای بەغدا ماوە، زیاتر لە 23 ملیار دینارە و چاوەڕوانین بۆمان رەوانە بكەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

یاسین

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ئه‌ساس کۆبووه‌وه‌

یاسین

وەزیری ناوخۆی حکومەتی ئەسەد خۆی ڕادەست کرد

سەڵاح