ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئێستا بۆ ناردنی مووچە، هیچ بیانوویەك بە دەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی 12ی 2024، هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی لە پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: “بابەتێك ورووژێندراوە گوایە ئێمە لە نووسراوێكدا هەڵەمان كردووە، ئەمە هیچ بنەمایەكی نییە و نووسراوەكانمان هیچ هەڵەی تێدا نییە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “هەر هەواڵ و زانیارییەك لەبارەی مووچەوە بڵاو بكرێتەوە، ئەگەر خۆمان و پەیجە فەرمییەكەمان بڵاوی نەكاتەوە، بنەمای راستی نییە.”

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی گوتیشی: “بە نووسین و بە ژمارە داوای 430 ملیار دینارمان كردووە و لەسەر بنەمای نووسراوەكەمان رەزامەندیی گواستنەوەی پارەكە دەركراوە.”

ئەوەشی خستە ڕوو: “ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق زۆر باشە، زۆربەی كێشە تەكنیكییەكان نەماون، ئێستا هیچ بیانوویەك بە دەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە لە كاتێكدا پێشتر بە بیانووی جۆراوجۆرەوە بەشێك لە پارەی مووچەیان دەبڕی.”

ڕاشیگه‌یاند، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئێستا بۆ ناردنی مووچە، هیچ بیانوویەك بە دەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە.

هه‌ر له‌و پرێس كۆنفڕانسه‌دا، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی ڕایگه‌یاند، تا ئێستا تیممان لە وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بڕە پارەیەك وەربگرین كە تەمویلی مووچەی مانگێك بكات تا مووچەی مانگی ١٠ دابەش بكەین، ئەمە مانای ئەوە نییە كە مووچەی مانگەكانی دیكە دابەش ناكرێت، بەڵكوو لیستی مووچەی مانگی ١١ی ئێمە وردبینی كراوە و حازرە بۆ تەمویلكردن. ئەو موناقەلەیەی كە رەزامەندی لەسەر دراوە، ئامادەیە بۆ ئەوەی تەمویل بكرێین. ئەوە دوو مەبلەغیان. ئەوەی دەمێنێتەوە لیستی مانگی ١٢ی ئێمە رۆژی دووشەممەی رابردوو گەیشتۆتە بەغدا، ئەوكاتەی لیستەكەمان گەیشتووە، بەشی زۆری وەزارەتەكانی عێراق كە خۆیان لە بەغدان، لیستەكەیان نەناردووە.

ئه‌وه‌ی گوت، ئێمە چاوەڕێ دەكەین لە ئاییندەیەكی نزیكدا تەمویلی مانگی ١٢ش وەربگرین ئەگەر شتێك نەیەتە پێشەوە. هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە هەموو هەوڵی تەواو دەدەین كە هیچ مووچەیەكی ساڵی ٢٠٢٤ نەفەوتێت. چونكە دڵنیاین ئەوەی پێویست بووە بۆ حكوومەتی فیدڕاڵیمان ڕوونكردۆتەوە و گەیاندوومانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگه‌يه‌ندراوێک له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

دڵشاد

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە نمە باران و بەفربارین بەردەوامی دەبێت

سەڵاح

بلینکن: ده‌مانه‌وێت حکومەتە کاتییەکە سوریا چەکە کیمیاییەکان بدۆزێتەوە و لە ناوییان ببات

سەڵاح