zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

 

ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە ڕێکخراوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و باسی ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆرشی ئەیلوول و شۆڕشەکانی تری کوردستان و سەرخستنی شۆڕشەکاندا کرد و دەستخۆشی لە ستافی نوێی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتان سوپاسی سەرۆک بارزانی و ئەو متمانەیەیان کرد کە پێیان دراوە و، بەڵێنی کارو هەنگاوی باشتریان دا لە پێناو خزمەتکردنی کوردستاندا.

ڕۆلی گرنگی ئافرەتان لە پڕۆسە دیموکراسییەکان و هەروەها کۆمەڵگە و پاراستنی خێزان و پاراستنی بەها پیرۆزەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: ئەمساڵ زیاتر لە 1000 بەڵگەنامەی داعش دەستیان بەسەردا گیراوه

سەڵاح

كاركردن لە پرۆژە گەورەكەی ئاوی ئاكرێ و دەوروبەری بەردەوامە

سەڵاح

سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجوومەنی وەزیران پێنج ئۆتۆمبێل بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

سەڵاح