ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانی هۆڵەندا: دەستبەجێ هێرشی سەر کوردانی سووریا بوەستێندرێن

 

پەرلەمانی هۆڵەندا لە دوو پڕۆژە بڕیاردا دەنگی لەسەر پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان و پێکهاتەکانی سووریا و چەسپاندنی سیستمێکی دێموکراسی لە سووریا دا، داوا لە حکومەتی هۆڵەندا کراوە لەسەر ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو دەوڵەت دا، داوا لە تورکیا بکات “دەستبەجێ هێرشی سەر کوردانی سووریا بوەستێندرێن” و، مافەکانی کورد لە سووریای داهاتوودا دەستبەر بکرێن.

لە بڕیاری ژمارە 2990ی رۆژی 12\12\2024دا، لە کۆی 149 پەرلەمانتار 146ی هۆڵەندا دەنگیان لە بەرژەوەندیی رۆژئاوای کوردستان دا. لە بڕیارەکەدا داوا لە حکومەتی هۆڵەندا کراوە لەسەر ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو دەوڵەت دا، داوا لە تورکیا بکات “دەستبەجێ هێرشی سەر کوردانی سووریا بوەستێندرێن” و، مافەکانی کورد لە سووریای داهاتوودا دەستبەر بکرێن. پڕۆژە بڕیارەکە لەلایەن پەرلەمانتاران کاتی پیری، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتیی ئەورووپا و پەرلەمانتاری ئێستای پارتی (کرێکاران و سەوزەکانی هۆڵەندا) و یان پاتەرنۆتە، پەرلەمانتاری پارتی لیبراڵی D66ـەوە پێشکێش کرابوو.

هەمان رۆژ پەرلەمانتار ئێریک فان دەر بورخ، لە پارتی گەل بۆ دێموکراسی (کە بەشدارە لە حکومەت دا)، پڕۆژە بڕیاری ژمارەی 2999ی پێشکێشکرد و داوایکرد “کورد، ئێزدی و کریستیانەکانی سووریا لە تووندڕۆیی و جیهادیزم و تیرۆریزم بپارێزرێن”. ئەو پەرلەمانتارەش داوا لە حکومەتی هۆڵەندا دەکات کە لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپادا ‘رۆڵێکی گەورە’ بگێڕێ بۆ پاراستنی کورد و “بەدیهێنانی سووریایەکی سەقامگیر”. لە کۆی 149 پەرلەمانتار، 146پەرلەمانتار دەنگیان بە پڕۆژە بڕیارەکە دا.

پەرلەمانتار کاتی پیری پێشتریش لە پەرلەمانی ئەورووپا بەردەوام پشتیوانیی لە کورد دەکرد لە پارچە جیاجیاکانی کوردستان. سەردانی باشوور، رۆژئاوا و باکووری کوردستانیشی کردووە. ساڵی 2019 لە دیبەیتێکی تۆڕی میدیایی رووداو دا لەنێو پەرلەمانی ئەورووپا، پیری ئاشکرایکرد کە وەک ئەورووپاییەکان هەوڵیانداوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی “هەرێمی نەفڕین” بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان دروست بکات، بەڵام وەک ئەو گوتی: “کاتێک ئێمەی ئەورووپایی ویستمان لەوبارەیەوە بڕیارێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەربچێت، ئەمریکییەکان و رووسەکان شکستیان بە هەوڵەکە هێنا”.

 

رووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

عێراق.. مێژووی سەرژمێری لە سەردەمی پاشایەتی تاوەکوو ئەمڕۆ

یاسین

ڕێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان: ٥٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوار بوون

سەڵاح