ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی کاراباو.. لیڤەرپوول بەزەحمەت بردیەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یاریێکی تری قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کاراباو، یانەی لیڤەرپوول و ساوسهامپتۆن لە یاریگای ست ماریس بەیەکگەیشتن.

 

لە ئەنجامدا ڕێدز توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ساوسهامپتۆن بباتەوە و بگاتە قۆناغی داهاتوو.

 

لە تایمی یەکەمدا لیڤەرپوولی میوان باشتر بینرا و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، هەربوویە توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 24 و 32 لە ڕێگەی یاریزانان داروین نونێز و ئیلیۆت تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان و هەرچەندە ساوسهامپتۆن گۆڵێکی لە خولەکی59دا لەلایەن کامیرۆن ئارچەر تۆمارکرد، بەڵام تا کۆتایی یارییەکە هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول گەیشتە قۆناغی داهاتوو و ساوسهامپتۆنیش ماڵئاوایی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوەیەکگرتووەکان : عێراقی زیاتر لە ٦٦٠ منداڵی بەتۆمەتی دروستکردنی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیر کردووە

یاسین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

یاسین

سوپای پاسداران هەواڵی دروست‌کردنی جۆر درۆنێکی نوێی بڵاو کردەوە

سەڵاح