zagros news agency

توركیا… ٥٣٦ گومانلێکراوی داعش ده‌ستگیر كران

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی “گورز-٣٤”دا کە لە ٥٧ پارێزگای تورکیا کرایە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ٥٣٦ گومانلێکراو دەستگیرکران.

یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی زانیاریدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی “گورز-٣٤” خستەڕوو کە لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا کراوەتە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوە کرد لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پارێزگا بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش لە ٥٧ پارێزگا بەڕێوەچوون ٥٣٦ گومانلێکراو دەستگیرکراون.

یەرلیکایا دیمەنی ئۆپەراسیۆنەکانی بڵاوکردەوە و، سوپاسی سەرۆکایەتییەکانی داواکاری گشتیی کۆماری و سەرۆکایەتی میت و تیمەکانی جەندرمە کرد کە بە هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجام داوە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

بە وێنە…لە بتوێن مەراسیمێک بۆ فراوانکردن و دروستکردنی سەنتەری فریاگوزاری 122 بەڕێوەچوو

سەڵاح

هاوپەیمانی ناتۆ مانۆڕی بەرەنگاربوونەوەی ئەتۆمی لە هۆڵەندا

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین