بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی هەولێر، جووتياران ئاگادار دەکاتەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی کانوونی دووەمی 2025، لە بانکی بەحرکە چەکی پارەی کڕینەوەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2024 خەرج دەکرێت.
میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند: “لە کۆی ئەو گەنمەی ساڵی ڕابردوو لە جووتیاران کڕاوەتەوە، تەنیا 600 چەکی جووتیار ماوە خەرج بکرێت، بەڵام سبەینێ 200 چەک لە زنجیرە (5211) تاکو زنجیرە (5300) دابەش دەکرێت، ئەویش بەهۆی دابەشکردنی موچەی موچەخۆران و دروستبوونی قەرەباڵغی لەسەرە، بڕیارمان داوە هەموو چەکەکان بەیەکەوە دابەشنەکەین.”
وتیشی: “خەرجكردنی چەکەکان لە بانکی شارەدێی بەحرکە دەبێت، تەواوی پارەکەش زیاتر لە 181 ملیار دینارە، کە شایستەی دارایی 2024ی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە.”
هەروەها ئاگاداری جووتيارانی سنوری شارۆچکەی کۆیە دەکاتەوە، سبەینێ، یەکشەممە هەڵگری چەکەکانی زنجیرە (1101) تاكو زنجیرە (1200) كە گەنمەکانیان ڕادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە، لە سايلۆی قوشتەپە دەتوانن چەکەکانیان وەردەگرن.