zagros news agency

ژمارەیەک وڵات سکاڵا لەسەر سەربازانی ئیسرائیل تۆمار دەکەن

ئێورەی دوینێ، دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەلایەن 10 وڵاتەوە 50 سکاڵا لەسەر سەربازانی ئیسرائیل تۆمار کراوە.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند “لە لایەن 10 وڵاتەوە 50 سکاڵا لەسەر سەربازانی یەدەگی سوپای ئیسرائیل، تۆمارکراون، بەلام یەک سەربازیش دەستگیر نەکراوە.”
ئاماژەی بەوەش دا “سوپای ئیسرائیل هۆشداریی بەسەربازەکانی داوە، ڕەنگە لە دەرەوەی وڵات دەستگیر بکرێن. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە بەرازیل، هەوڵی دەستگیرکردنی سەربازێکی ئیسرائیل بە تۆمەتی تاوانی جەنگ لە دژی فەلەستینییەکان دراوە، بەڵام هەڵاتووە.”
ڕۆژنامەی ‘هارتز’ بڵاوی کردوەتەوە، سوپای ئیسرائیل سەربازان و ئەفسەرانی یەدەگی ڕیزەکانی لە مەترسی دەستگیرکردنیان لە دەرەوەی وڵات ئاگادار کردووەتەوە.
پێنجشەممە، 21-11-2024، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بە تومەتی “تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە،” فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە دەرکرد.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

نیویۆرک تایمز: لە بەغدا نووسینگەکانی حەماس و حوسییەکان بەنهێنی کراوەتەوە

یاسین

سەرۆکی دیوان لەگەڵ کۆنسوڵی گشتيی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە

یاسین

بەهای دۆلار دابەزی

سەڵاح