zagros news agency

سوپای لوبنان ٢٠ هاوڵاتیی سووریایی لە خنکان ڕزگار کرد

 

 

سوپای لوبنان ڕایگەیاند، شەوی ١١ی ئازار، زانیارییان پێگەیشتووە بەلەمێک لە کەناراوەکانی تەرابلوسدا نوقم دەبێت.

سوپای لوبنان باسی له‌وه‌كرد، ٢٠ هاوڵاتیی سووریایی لە بەلەمەکەدا بوونە و پاسەوانی کەناراوەکانی لوبنان ڕزگاریان کردوون.

قاچاخچیان ویستوویانە ئەم ٢٠کەسە لە سووریاوە بەرەو ئەورووپا بگوازنەوە.

دوای نزیکەی یازدە ساڵ دەربازبوون بەسەر ئاڵۆزییەکان لە سووریادا دوای ئەوەی بەشێکی زۆری هاووڵاتیان لەوێ زێدی خۆیان جێهێشتووە، ئێستاش بەشێکی بەرچاوی دانیشتووانی سووریا بە دوای دۆزینەوەی ڕێگای دەربازبوون دەگەڕێن.

لە سووریا جگە لە هێزی حکومەتی بەشار ئەسەد هێزەی ئەمریکا، ڕووسیا، تورکیا، دەستەڵاتی خۆجێی کوردان، هێزەکانی دەژبەری حکومەت و چەکدارانی سەر بە ئێران لەم وڵاتەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین بە تاکە گۆڵێك پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین

هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوردێکیان شەهید كرد

یاسین

فیدراسیۆنی ئیسپانیا وادەی تیروپشک بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشا دیاری دەکات

یاسین