zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئاماژەى بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی بەلجیکای بۆ هەرێمی کوردستان کرد .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە ، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری.

گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران: بەهێزەوە وەڵامی ئەمەریکا و ئیسرائیلمان دایەوە

سەڵاح

کۆمپانیای ئەدۆب هاوبەشی کرد لەگەل ژیری دەستکرد چات جیپیتی

یاسین

هەواڵگریی لوبنان دوو عێراقیی رفێنراوی لەسەر سنووری سووریا رزگار کرد

یاسین